کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن بۆمبێـک به ئامێری بێ ته‌ل له نزیـک ئۆفیسه‌کانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له ئسته‌نبوڵ ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 16 که‌س برینداربوون و زۆربه‌یان له هێزه‌کانی پـۆلیس بوون.
سه‌رۆکی پـۆلیسی ئسته‌نبوڵ حسێن چاپـکین گوتی به‌یانی پـێـنجشه‌ممه بۆمبێـک به ماتۆرسکیلێـکه‌وه کرابوو و له‌و ده‌مه‌دا ته‌قێنراوه‌ته‌وه که پاسێـک به لایدا تێپـه‌ڕیوه 21 پـۆلیسی هه‌ڵـگرتبوو.
که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی تورکیا ڤیدیۆیان بڵاوکرده‌وه که تیایدا نیشـان ده‌درا ئه‌نبوڵانس و ماشێـنه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه به‌ره‌و شوێنی ڕووداوه‌که به خێرایی ده‌ڕۆیشـتن که ده‌که‌وێته نزیـک ئۆفیسه‌کانی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان.
ته‌قینه‌وه‌که زیانی به پاسه‌که‌ی پـۆلیس و چه‌ند ئۆتۆمبیلێـکی دیکه‌ش گه‌یاند.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاند.