له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی لاڕێ له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا به لایه‌نی که‌م 5 پـۆلیس و 3 هاوڵاتی سیڤیل کوژراون.
پاش نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه به کاتی خۆجێی بۆمبه‌که له‌سه‌ر ڕێـگای نۆشینی سه‌ر به پارێزگای به‌تلیس ته‌قیـیه‌وه له‌و ده‌مه‌ی ماشێنێـکی پـۆلیس به‌و ڕێـگهیهدا تێپه‌ڕ ده‌بوو. له نێو کوژراوه سیڤیلهکاندا کچێـکی نه‌وجه‌وان هه‌یه. هه‌روه‌ها 3 که‌سی دیکه به سه‌ختی برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران گومان ده‌که‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان هێرشه‌که‌یان ئه‌نجام دابێت و ئێسـتا هێزه‌کانی ئاسایش پـشـکنینی ناوچه‌که ده‌که‌ن بۆ گه‌ڕان به دوای ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌که.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.