دوێنێ شه‌وی شه‌ممه ئاگر له نێو به‌شێـکی زیندانێـکی شـاری ڕها له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا که‌وته‌وه و له ئاکامدا 13 له زیندانیکراوه‌کان گیانیان له‌ده‌سـتدا و 5 ی دیکه به دوکه‌ڵی ئاگره‌که باری ته‌ندروسـتیان تێـکچووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه کراون.
کارمه‌ندانی ئاگرکوژێنه‌وه له پاش یه‌ک کاتژمێر و نیو توانیان ئاگره‌که بکوژێنـنه‌وه.
به‌پـێی جه‌لاله‌دین گوفیج فه‌رمانڕه‌وای ڕها ئه‌و زیندانکراوانه ئاگریان له که‌لوپه‌له‌کانیان به‌رداوه وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر خراپی زیندانه‌که‌یاندا.
جه‌لاله‌دین گوفیج گوتی له بنچینه‌دا هه‌ر به‌شـێـکی ئه‌و زیندانه جێگای هه‌شت که‌سی تێدا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام 18 که‌س له‌و بهشـهدا دانرابوون که هه‌ندێـکیان له‌سه‌ر زه‌وی دهنوسـتن. گوتیشی ئه‌و زیندانه جێـگای 350 که‌سی تێدا ده‌بێته‌وه به‌ڵام 1057 زیندانیکراوی لێدانراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئیبراهیم ئیهان په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پارتی ئاشـتی و دیموکراسی (په‌ده‌په) که به په‌یوه‌ندیکردن به په‌که‌که‌وه تاوانبارکراوه هه‌ر له‌و زیندانه دهسـتگیره.