ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوغانی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی تورکیا له ئه‌مڕۆ دووشه‌مه به‌ره‌و ئه‌فه‌ریکای باکور به‌رێده‌که‌وێت له گه‌شتیکی چوار ڕۆژیدا به مه‌به‌ستی به‌رفراوانکردنی کاریگه‌ری تورکیا له و هه‌ریمه‌ی به ناسه‌قامگیری سیاسی پڕبۆته‌وه.
سه‌ره‌ك وه‌زیران ئۆردو‌غان گه‌شته‌که‌ی له قاهیره‌وه ده‌ستپێده‌کات. واچاوه‌روان ده‌کرێت له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حسێن ته‌نتاوی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی له‌شکری ده‌سه‌ڵاتدار و هاوتا میسریـیه‌که‌ی عیسام شه‌ره‌ف کۆبـبێته‌وه.
ڕێبه‌ره‌که‌ی تورکیا هه‌روه‌ها به‌نیازه باس له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی خۆی بکات له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمکاری عه‌ره‌بیدا و هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی گه‌نجی که یارمه‌تی له کارخستنی سه‌رۆکی پێشووی میسریان دا له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا.
وا چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت سه‌ره‌ك وه‌زیران ئۆردو‌غان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا سه‌ردانی تونسیش بکات و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قۆناغی گواستنه‌وه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا کۆببێته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی له کاتێکدا دێت که هێنده که‌سانێك له ئیسرائسل نیگه‌رانن له‌وه‌ی گه‌شته دیپـلۆماته‌که‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی ئۆردو‌غان ببێته مایه‌ی ورووژاندنی گرژی و ئاڵۆزی دژ به ئیسرائیل له‌م ده‌مه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا ئاڵۆزی به‌خۆه دیوه.