کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن ڕۆژی سێشەممە بە هۆی ڕووخانی بینایەکی دوو نۆهۆمی لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا بەلایەنی کەمەوە 10 کەسی بریندار بوون و 25 کەسیش لەژێربینا ڕووخاوەکەدا گیریان خواردووە.
ڕووداوەکە لە شارۆچکەی باتالغازی سەر بە پارێزگای مەلەتی ڕوویداوە کە 160 کیلۆمەتر لە باکوری سنووری سوریاوە دوورە.
سەرۆکی شارەوانی باتالغازی، عوسمان گودەر بە تەلەڤیزیۆنی خەبەر تورکی ڕاگەیاند10 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و پێدەچێت هێشتاش نزیکەی 20 بۆ 25 کەس لە ژێر دارو پەردوی بینا ڕووخاوەکەدا مابێتنەوە.
دواتر هەواڵەکان ڕایانگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی ڕزگار بوون، 13 کەس دەبن و دوو لەو ڕزگاربووانیش بە قورسی برینیدا بوون.
وێنە و گرتە ڤیدیوییەکان ئەوە نیشان ئەدەن کە تیمەکانی بەهاناچوون لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامێرەکانی بیناسازییەوە هەوڵی لابردنی بلۆکە گەورەکان و پاشماوەکان دەدەن و هەروەها هەوڵدەدەن لە ڕێگای گوێگرتنەوە بگەڕێن بەدوای ئەو کەسانەی لە ژێر بیناکەدا گیریان خواردوە.
شایەتحاڵەکان دەڵێنبیناکە لە کاتی چاککردنەوەیدا ڕووخاوە و خەڵک لە قاوەخانەیەکینهۆمی دووهەمدا گیریان خواردوە و کەوتوونەتە ژێری بینا ڕووخاوەکە.
تورهان جوبان ئۆغڵو بە خەبەر تورکی گوت "من سەرەتا گوێم لە درزێک بوو و دواتریش بیناکە ڕووخا. تەپوتۆزێکی زۆر هەستایەوە کە وەک ڕۆژی قیامەت وابوو."