Accessibility links

تورکیا لێکۆڵینەوە لە پۆستەکانی تویتەر لەسەر تەندروستی ئەردۆغان دەکات


پۆلیسی سایبەری تورکیا دەڵێت ڕۆژی چوارشەممە لێکۆڵینەوەیەکی یاسایی لەسەر پۆستە"بێ بنەما" کانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێکردووە کە گومان دەخەنە سەر تەندروستی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵاتەکە.

پۆلیس لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاند ئەوان لێکۆڵینەوە لەگەڵ 30 کەس دەکەن کە هاشتاگی مردووە ( #olmus ) یان بەکارهێناوە و بووە بە زۆرترین هاشتاگ لە تویتەری تورکیادا.

بە جەختکردنەوە لە هەستیاری حکومەت بەرامبەر بەم پۆستانە، گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا فەخرەتین ئاڵتون ڕۆژی چوارشەممە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کورتی لە تویتەرەکەی پۆست کردووە کە تیایدا نیشان دەدات سەرۆکی تورکیا لە ئۆتۆمبێلە فەرمیەکەی دادەبەزێت.

ئاڵتون نوسیویەتی "متمانە بۆ دۆستەکان، ترس بۆ دوژمنان."

قسەوباس لەسەر تەندروستی ئەردۆغانی تەمەن 67 ساڵان چەند ساڵێکە هەیە، تا ئەندازەیەک لە ساڵی 2011 یەکێک لە پزیشکەکانیقسەی کرد و نکوڵی لەوە کرد کە شێرپەنجەی هەبوبێت.

لە ساڵی 2011دا ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتە، نەشتەرگەریی ڕیخۆڵەی بۆ کرا و لەوکاتەوە زیاتر بە وریاییەوە دەڕوات.

ئەردۆغان دوایین جار کە دەەرکەوتبوو ڕۆژی یەکشەممە بوو کاتێک لە پەراوێزی کۆبونەوەی گروپی 20 لە ڕۆما چاوی بە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن کەوت.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دەمی لوتکەی گروپی 20 لە ڕۆما
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دەمی لوتکەی گروپی 20 لە ڕۆما

پاشان پلانەکەی بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی گلاسگۆ لەسەر کەشوهەوا هەڵوەشاندەوە گوایە بەهۆی پرۆتۆکۆڵی ئاسایش.

وادیارە دوا شەپۆلی گومانەکان لەسەر تەندروستی ئەردۆغان لە کاتێکدا دەستیپێکرد کە ئەو ئامادە نەبوو لە مەراسیمێکی ڕۆژی چوارشەممەی پارتکەیدا بۆ یادی 19هەمین ساڵی هاتنە سەر دەسەڵاتی.





XS
SM
MD
LG