Accessibility links

سەرۆکی جەهەپە کلیچدارئۆغڵو سەردانی قوربانیانی لافاوەکەی وان دەکات


سەرۆکی پارتی کۆماریی گەل ناسراو بە جەهەپە کەمال کلیچدارئۆغڵو سەردانی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی شاری وان-ی کرد و ڕایگەیاند، خانووە ڕووخاوەکان بونیاتدەنێنەوە.

کەمال کلیچدارئۆغڵو
کەمال کلیچدارئۆغڵو

کلیچدارئۆغڵو بە مەبەستی بەشداریکردنی لە ژمارەیەک بەرنامەی حزبەکەی سەردانی وانی کرد و لەوێ سەرەتا سەردانی زیانلێکەوتوانی لافاوە قورسەکەی 28 ی مانگی حەوتی کرد کە لە 4 شارۆچکەی سەر بە وان ڕوویدا و بوو بە هۆی ڕووخانی 32 ماڵ.

شایانی باسە ئەو لافاوە سەختە بۆ نزیکەی 10 ڕۆژ بەردەوام بوو و زیانێکی زۆری گەیاند.

حکومەت بۆ هاوکاریکردنی قوربانیانی لافاوەکە دەواری بۆ داناون و خواردن بەسەریاندا دابەش دەکات. بەڵام گوندنشینەکان زیاتر داوای چاککردنەوەی خانووەکانیان دەکەن.

کلیچدارئۆغڵو سەردانی گوندی خاشکانی کرد کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و لەوێ گوتی خانووە ڕووخاوەکانی ئەو لافاوەکە بونیاتدەنێنەوە. ئەو لە ناو وانیش لەگەڵ ڕیشسپیانی ناوچەکە گفتوگۆی کرد و گوتی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەدات و گوتیشی "ئێمە ئاشتی کۆمەڵایەتیمان مسۆگەر دەکەین، بڕوانن من لە وتارەکانیشمدا ئاماژەم پێکردووە کە ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە لە سەد ساڵی داهاتوودا کێشەی کورد چارەسەر بکەین، پێویستە ئێمە ئەم کێشەیە پێکەوە چارەسەر بکەین نەک بە شەڕ بەڵکو بە ئەقڵ چارەسەری بکەین."

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:36 0:00


XS
SM
MD
LG