Accessibility links

تورکیا دەڵێت ڕووسیا نیگەرانە سەبارەت بە ئاسایش و هەناردەکردنی بەرهەمەکانی لە ڕێکەوتنی گەنمەکەدا


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغلۆ
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغلۆ

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغلۆ دەڵێت ڕووسیا نیگەرانە سەبارەت ئاسایشی خۆی و ئەو بەربەستانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە هەناردەکردنی گەنم و پەیینەکەیدا، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی ڕووسیا بەشداریکردنی لە ڕێکەوتنی هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا لە دەریای ڕەش هەڵوەشاندەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان نێوەندگری تیادا کردبوو.

تورکیا لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکرانیادا لە گفتوگۆدایە بۆ دووبارە جێبەجێکردنەوەی ڕێکەوتنەکە، هەروەها گەشبینی خۆشی دەربڕیوە سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەرێک دوای ئەوەی ڕووسیا ڕۆژی شەممە ڕاگرتنی بەشداریکردنەکەی لە ڕێکەوتنەکەدا ڕاگرت.

چاوشئۆغلۆ لە ئەنقەرە باسی لە دوو هۆکار کرد بۆ بڕیارەکەی ڕووسیا. وتی " ڕووسیا هەندێک داواکاری ئاسایشی هەیە دوای هێرشەکانی ئەمدواییانەی سەر کەشتییەکانی." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ هێرشەکەی ئەمدواییانەی سەر کەشتیگەلی ڕووسیا لە دەریای ڕەش.

وتیشی " مۆسکۆ نیگەرانیشە سەبارەت بە هەناردەکردنی گەنم و پەیینەکەی کە لە لیستی سزاکاندا نین بەڵام ئەو کەشتییانەی کە ئەو بەرهەمانەی ڕووسیا دەگوازنەوە ناتوانن لەنگەر بگرن." بەرپرسانی ڕووسیاش هەمان شتیان باس کردووە.

وتی " هێشتا ناتوانن بیمە و پارەکان وەربگرن. لەبەر ئەوە زۆرێک لە کەشتیەکانی وڵاتان خۆیان بە دوور دەگرن لە بارکردنی ئەو بارانەی ڕووسیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG