کومەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت فڕۆکە جەنگیـیەکانی تورکیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە بە چڕی کەوتوونەت بۆردومانکردنی شارۆچکەی جەندەریسی باشوری ڕۆژئاوای عەفرین و لە ئاکامدا 13 کەسی سیڤیل کوژراون.
کۆمەڵەکە کە لەسەر ماڵپەڕەکەی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، دەشڵێت لە نێو ئەو کوژراوانە 2 منداڵ و 3 ژن هەن. هەروەها ژمارەیەکی دیکەی خەڵکی سیڤیلیش برینداربوون.
لە ئێستادا هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانیان لە چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای سەر بە ئەنکەرە، لە قەراغ شاری جەندەریسن و ڕووبەڕووی بەرگریـیەکی توند دەبنەوە.