Accessibility links

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تونس هەواڵی مەرگی زەین ئەلعابدین پشتڕاستدەکاتەوە


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تونس ئەمڕۆ پـێنجشەممە پشتڕاستی کردەوە سەرۆکی پـێشووی وڵاتەکەیان لە تەمەنی 83 ساڵی لە عەرەبستانی سعودیـیە کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت" نیوکاتژمێر پـێش ئێستا هەواڵی مەرگی زەین ئەلعابدین بن عەلیـیان پێ‌گەیشتووە."

بن عەلی لە ساڵی 1989 هەتا ساڵی 2011 لە پـۆستی سەرۆک بوو و بۆ ماوەی 23 ساڵ دەسەڵاتی قۆرغکردبوو، دەڵێن بە ئاگروئاسن حوکمی وڵاتەکەی کردبوو.

پاش ڕاپەڕینی خەڵکی تونس لە ساڵی 2011 ، بن عەلی و خێزانەکەی بەرەو عەرەبستانی سعودیـیە هەڵهاتن.

لە سەردەمی حوکمڕانی نوێی تونس، دەیان سکاڵا لە دژی بن عەلی لە دادگاکانی تونس تۆمارکراون، لەوانە سکاڵای پەیوەست بە کوشتن و گەندەڵی و قۆرغکردنی دەسەڵات.

XS
SM
MD
LG