Accessibility links

کاربەدەستانی تونس: ڕێبەرێکی داعش لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە کوژرا


کاربەدەستانی تونس دەڵێن هێزەکانی ئاسایشی وڵاتەکەیان ڕێبەرێـکی داعشیان کوشتووە کە پـلانی دادەڕشت بۆ ئەنجامدانی هێرشی تێرۆرستی لە مانگی ڕەمەزاندا.

سوفیان ئەلسڵێتی گوتەبێژی دەزگای دادوەری تونس ئەمڕۆ دووشەممە بۆ ڕادیۆیFM ی شەمسی پشتڕاستکردەوە کە حوسامەدین ئەلتلێثی ئەوەی لە ساڵی 2014 وە لە چیای سەلوم لە هەرێمی قەسرەین لە نزیک سنووری جەزائیر خۆی حەشاردبوو، لە ئۆپەراسیۆنێـکی هێزەکانی ئاسایش لە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە کوژرا.

وەزارەتی ناوخۆی تونس ئەویش لە بەیانـنامەیەکدا گوتی ناوبراو تێرۆرستێـکی زۆر جێی مەترسی بوو و پـێشتر 11 فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ دەرکرابوو. وەزارەتەکە دەشڵێت لە ئۆپەراسیۆنەکە داعشێـکی دیکە برینداربووە و هەڵاتووە و لە ئێستادا هێزەکانی ئاسایش ناوچەکە دەپـشکنن.

لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکە هێزەکانی ئاسایش دەسـتیانگرتووە بەسەر کەرەستەی بۆمب دروستکردن و هێلەکی بۆمبڕێژکراو و چەکێکی کلاشینکۆڤ و بۆمبێکی دەستی و ماتۆر سکیلێک.

جێی ئاماژەیە چیای سەلوم دەکەوێتە نزیک چیای شامبی ئەوەی لە ساڵی 2014 لە هێرشێـکدا بۆ سەر لەشکری تونس 15 سەرباز کوژران.

XS
SM
MD
LG