دەزگای هەواڵی تونس بڵاویکردەوە هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە گابێسی باشووری ڕۆژهەڵاتی تونس کەوتۆتەخوارەوە و لە ئەنجامدا سێ سەرباز گیانیان لەدەستداوە.
دەزگاکە لە زاری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تونسەوە بڵاویکردەوە ڕووداوەکە لەمیانەی مەشقێکی سەربازیدا بووە لە شەودا.
وتەبێژەکە وتی " تیمێکی تەکنیکی سەربازی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون تاوەکو بزانن هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە چی بووە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز