پارتی ئهلنههضهی تونسی تازه هه‌ڵبژێردراو ده‌سـتیکردووه به وتووێژکردن له‌گه‌ڵ پارته ڕکابه‌ره‌کانی خۆی به مه‌به‌سـتی پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ڕاگه‌یاندرا که‌وا زۆربه‌ی کورسیـیه‌کانی بردۆته‌وه له یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی وڵاته‌که‌دا.
ڕاشد ئه‌لغه‌نوشی ڕێبه‌ری ئهلنههضه ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی پارته ئیسلامیـیه‌که‌ی کارده‌کات له پـێناو پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی نوێ به دۆسـتانه و برایهتیـیانه.
ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا دێت که ناڕه‌زایی نوێ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دژی پارتی ئهلنههضه ده‌سـتیپـێـکرده‌وه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان به ئاسـماندا کردووه و هه‌روه‌ها گازی فرمێسـک ڕێژیان گرتووه‌ته ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی هه‌وڵیان دابوو په‌لاماری باره‌گای پارتی ئهلنههضه له شـاری سیدی بوزید بده‌ن.
خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی دوێنێ پـێـنجشه‌ممه ده‌سـتیپـێـکرد پاش ئه‌وه‌ی به‌رپـرسـانی هه‌ڵبژاردنه‌که چه‌ند کورسیـیه‌کی براوه‌ی پارتی ئهلعهڕیضهی شه‌عبی ڕکابه‌ریان پـوچهڵکردهوه. ده‌ڵێن پـێشـێلیـیان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کردووه.
ئه‌لغه‌نوشی له لێـدوانه‌کانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا داوای ئارامی و دان به‌خۆداگرتنی له خه‌ڵـکی کرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سیدی بوزید شوێنی ده‌سـتپـێـکردنی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریـیه‌که‌ی تونس بوو ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی ڕووخاندنی ڕژێمی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی و هه‌ڵگیرسـاندنی ڕاپه‌ڕینه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌ب له ناوچه‌که‌دا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له تونس ئه‌نجامه فه‌رمیـیه‌کانی ڕاگه‌یاند، چوار ڕۆژ پاش ده‌نگدانی تونسـیـیه‌کان. پارتی ئهلنههضه 90 کورسی له کۆی 217 کورسی ئه‌نجومه‌نه‌که به‌ده‌سـتهێناوه. ئه‌مه‌ش نزیکه‌ی سێ هێنده‌ی گه‌وره‌ترین پارتی ڕکابه‌ری.