سه‌ره‌ک وه‌زیری تونس حکومه‌تێـکی هاوپه‌یمانی نوێی ڕاگه‌یاند هاوکاتی ئه‌وه‌ی هێزه ئاسایشیـیه‌کانی وڵاته‌که گازی فرمێسـک ڕژێن و ئاویان به‌کارهێناوه بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران له شـاری تونسی پایته‌خت.
محه‌مه‌د ئه‌لغه‌نوشی سه‌ره‌ک وه‌زیر وتوویه‌تی وه‌زیره‌کانی به‌رگری و ناوخۆ و کاروباری ده‌ره‌وه‌یی له پـۆسته‌کانی خۆیاندا ده‌مێنـنه‌وه.
زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی سه‌رۆکی له‌کار لادراوی تونس له ئاکامی سه‌رهه‌ڵـدانی وڵاته‌که له هه‌فته‌ی ڕابردوودا تونسی جێهێشت.
نه‌جیب ئه‌لشـابی دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئۆپـۆزسیۆن و دوو ڕێبه‌ری تری ئۆپـۆزسیۆنیش پـۆسـتیان له کابینه‌ی حکومه‌تدا ده‌بێت.
هێزه ئاسایشـیـیه‌کان له هه‌وڵی هێورکردنه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کاندان و هه‌لێـکۆپـته‌ره‌کانیش به ئاسـمانی پایته‌ختدا ده‌سوڕێنه‌وه.
هاوکات هێشـتاش تانکه‌کانی له‌شـکر به شێوه‌یه‌کی زۆر له ناو پایته‌ختدان و هه‌روه‌هاش پـۆلیسی دژه ئاژاوه له ناو شه‌قامه‌کاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه و هێشـتاش زۆرێـک له بازاڕ و کارداریـیه‌کانیش هه‌ر داخراون.
ئه‌لغه‌نوشی سه‌ره‌ک وه‌زیر گوتوویه‌تی وڵاته‌که به ئاڕاسـته‌ی ڕوونی و ئاشـکرایی و هه‌ڵبژاردنی ڕه‌وا ده‌ڕوات، واش بڕیاره له ماوه‌ی 60 ڕۆژی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که بکرێت.