سه‌رۆکی کاتی تونس به‌ڵێنی داوه که‌وا به ته‌واوی هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌ک به ڕابردووه‌وه نه‌هێڵێت، ئه‌مه‌ش سه‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوانه‌ی بوونه مایه‌ی هه‌ڵـهاتنی سه‌رۆکی پـێشـوو.
سه‌رۆکی کاتی فوئاد ئه‌لمبزع گوتیشی ئه‌و که‌سـانه‌ی به‌رپـرس بوون له توندوتیژیـیه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌سـتگیرکراون. به‌ڕێز ئه‌لمبزع ئه‌مه‌ی له وتارێـکدا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوت که له ڕێی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ته‌وه په‌خشـکرا.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت سه‌رۆکی کاتی هه‌روه‌ها په‌یمانی داوه حزبه سیاسیـیه‌کان له ده‌وڵه‌ت جیابکاته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه حکومه‌تی کاتی ده‌سـتیکرد به ئازادکردنی 1800 زیندانی، وه‌ک به‌شێـک له‌و به‌ڵێنه‌ی پـێشـتر به خه‌ڵـکیان دابوو.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش خانم ناڤی پـیڵی سه‌رۆکی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی ئۆفیسه‌که‌ی زانیاری پـێـگه‌یشـتووه که‌وا زیاتر له 100 که‌س له ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی تونسـدا کوژراون.
گوتیشی ئۆفیسه‌که‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو گرووپێـک ڕه‌وانه‌ی تونس ده‌کات به مه‌به‌سـتی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر توندوتیژیـیه‌کان و هه‌روه‌ها ئامۆژکاریکردنی حکومه‌تی نوێی تونس.