سێ وه‌زیر ده‌ستیان له کاری حکومه‌تی هاوبه‌ندی یه‌ک ڕۆژه‌ی تونس کشانۆته‌وه.
سێ شه‌ممه، کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی سه‌ره‌کی کار ڕایانگه‌یاند که سێ وه‌زیری ئه‌م ڕێكخراوه ده‌ستیان له کارکێشاوه‌ته‌وه چونکه ئه‌و یه‌کێتیـیه بڕیاری داوه دان به حکومه‌تی نوێ نه‌نێت.
یه‌کێک له وه‌زیره‌کانی ده‌ستی له‌کارکێشاوته‌وه کرابوو به وه‌زیری ڕاهێنان و کاردۆزینه‌وه. دوو وه‌زیره‌که‌ی تر پۆستی خوارتریان به به‌رکه‌وتبوو.
ئه‌سۆشیتدپرس ڕایگه‌یاند، وه‌زیری ته‌ندروستی که هی پارتێکی تری ئۆپۆزسیۆنه هه‌روه‌ها ده‌ستی له کارکێشاوه‌ته‌وه.
دووشه‌ممه، سه‌ره‌ک وه‌زیران موحه‌مه‌د غه‌نوشی حکومه‌تی هاوپه‌یمانی ڕاگه‌یاند که وه‌زیرانی ئێستای به‌رگری،ناوخۆ،کاروباری ده‌ره‌وه و کاروباری دراوی تێدایه. ئه‌و گوتی چه‌ند که‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆن پۆستی نزمتری کابینه‌یان به‌به‌رکه‌وتووه.
به‌ڵام سێ شه‌ممه، له پایته‌ختی تونس نائارامی هه‌ر به‌رده‌وام بوو، له‌وه‌ی خۆنیشانده‌ران ناڕه‌زایـیان ده‌ربڕی به بژاری حکومه‌تی نوێ که زۆر له ئه‌ندامانی پارتی سه‌رۆکی له‌سه‌رکار لادراو زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی تێدایه.
سه‌رۆکی پێشوو هه‌ینی وڵاتی به‌جێ هێشت له پاش یه‌ک مانگ خۆنیشاندان و نائارامی که به‌هۆی بێ‌کاری زۆر و به‌رزبونه‌وه‌ی زۆری نرخی خۆراک سازبووبوون. ڕۆێشتنی ئه‌و کۆتایی به زیاتر له بیست ساڵ ده‌سه‌ڵاتی زۆرداری هێنا.