وا چاوهڕواندهکرێت سه‌ره‌ک وه‌زیری تونس حکومه‌تێـکی هاوپه‌یمانی ڕابگه‌یه‌نێت، واته یه‌ک ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی هێزه تایبه‌ته‌کانی وڵاته‌که له شه‌ڕێـکی قورس‌دا بوون له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی سه‌رۆکی له‌کار لادراو زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و له ڕاگه‌یاندنێـکی کورتی ته‌له‌فیزیۆنیدا محه‌مه‌د ئه‌لغه‌نوشی سه‌ره‌ک وه‌زیر گوتی ڕۆژی دووشه‌ممه که ئه‌مڕۆیه حکومه‌تێـکی یه‌کگرتوویی نیشـتیمانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له پاش نیوه‌ڕۆدا شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی ڕوویدا که نزیکه‌ی 15 کیلۆمه‌تر له باکوری پایته‌خته‌وه‌یه.
سه‌رچاوه‌کان له له‌شـکری تونسه‌وه ده‌ڵێن له‌شـکری تونس و ئه‌ندامانی پاسه‌وانانی سه‌رۆکایه‌تی که هێزێـکی نوێـیه به‌رپه‌رچی هێرشێـکی چه‌کداره‌کانی لایه‌نگری زه‌ین ئه‌لعابدین بن عهلیـیان داوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌شـکر ده‌یان که‌سی ده‌سـتگیرکردووه، له‌وانه دوو گه‌وره کاربه‌ده‌سـتی ئاسایشی به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت پـیلانیان دژی حکومه‌تی کاتی تونس گێڕاوه.
هاوکات هێشـتاش تانکه‌کانی له‌شـکر به شێوه‌یه‌کی زۆر له ناو پایته‌ختدان و هه‌روه‌هاش پـۆلیسی دژه ئاژاوه له ناو شه‌قامه‌کاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه و هێشـتاش زۆرێـک له بازاڕ و کارداریـیه‌کان له تونس هه‌ر داخراون.