Accessibility links

ژنێکی خۆکوژ خۆی لە تونسی پایتەخت دەتەقێنێتەوە و 9 کەس برینداردەبن

کاربەدەستانی تونس دەڵێن ژنێکی خۆکوژ خۆی لە جادەیەکی قەرەباڵغی تونسی پایتەخت تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا 9 کەس برینداربوون کە هەشتیان پـۆلیسن.

پـۆلیس دەڵێت ئەمڕۆ دووشەممە ژنێک کە هیچ ڕابردوویەکی توندڕەوی پـێشتر نەبووە، خۆی لە جادەی حەبیب بورقێبە تەقاندووەتەوە لە نزیک شانۆی ئەلبەلەدی و باڵیۆزخانەی فەڕەنسا.

فرۆشگاکانی سەر جادەکە داخران و پـۆلیس و ئۆتۆمبیلەکانی ئەمبوڵانس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. گەواهیدەرێک بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوت لە بەردەمی شانۆکەدا بووە و گوێی لە تەقینەوەیەکی بەهێزبووە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ ناسنامەی کچەکەی ئاشکراکرد و گوتی ناوی مونا قەبلەیە، تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی ناوچەی زردە سیدی عەلوانی پارێزگای ئەلمەهدیـیەی باکوری تونسی پایتەختە.

لەوەتای ساڵی 2015 وە ئەمە یەکەم جارە هێرشێکی تێرۆرستی لەو جۆرە لە تونسی پایتەخت بکرێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG