Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا لە یەکەی چاودێری ورد دەردەچێت


ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا وتی بۆریس جۆنسن ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە یەکەی چاودێری ورد دەرچووە و هێشتا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکەکاندایە.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسنی تەمەن 55 ساڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی و کۆکە بەهێزەکەیەوە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە توشی بووە، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و دواتر ڕۆژی دووشەممە بەهۆی خراپتربوونی باری تەندروستیەوە گواسترایەوە بۆ یەکەی چاودێری ورد و سێ شەو لەوێ مایەوە.

وتەبێژی ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا وتی " سەرۆک وەزیر ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە یەکەی چاودێری ورد گواستراوەتەوە بۆ ژوورەکەی خۆی لە نەخۆشخانە و لەوێش لەژێر چاودێری وردی پزیشکەکاندا دەبێت، هەروەها باری دەروونیشی باشە و لە قۆناغی سەرەتای چاکبوونەوەیدایە."

لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی " باشبوونی باری تەندروستی جۆنسن هەواڵێکی خۆشە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG