Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: کۆماریەکان بەرامبەر نەیارانی ئەمەریکا چالاکتر و توندترن


دکتۆر جەبار قادر دەڵیت ئەوەی لە کاتی کەمپەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکدا دەگوترێت و ئەوەی پاشان پیادەدەکرێت وەک سیاسەتی دەرەکی بۆ نمونە، دوو شتی هەندێک جیاوازن . رەنگە لە چوارچێوەی کارەکاندا هەمان شت بن بەڵام میکانیزمی جێبەجێکردنی سیاسەتەکان بڕێک جیاواز دەبێت. هاوکات هەندێ گۆڕانکاری لە سیاسەتی دەرەکیدا دەبێت. کۆماریەکان بە گشتی لەگەڵ نەیارانی ئەمەریکادا توندترن و هەروەها لەمەرسیاسەتی دەرەکی چالاکترن جاگرنگ نیە چ کۆماریەک ببێتە سەرۆک ، هەرچی دیموکراتەکانە بەوە ناسراون کە نەرمترن لە سیاسەتی دەرەکیاندا. هەرچەند گوتاری ئەمرۆیی دۆناڵد ترەمپ جیاواز بوو لە لێدوانەکانی سەروەختی هەڵمەتی سەرۆکایەتی بەتایبەت بەرامبەر ئیسلام و کەسانی وڵاتانی لاتینی ، بەڵام ئەو کەسانە هێشتا هەر نیگەرانن لە بوونی ترەمپ بە سەرۆکی داهاتوی ئەمەریکا . تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر شارەزای کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەراست سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:21 0:00

XS
SM
MD
LG