Accessibility links

پەمپیۆ: سەرۆک ترامپ بەردەوام دەبێت لە فشارەکانی بۆ سەر ئێران


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بەردەوام دەبێت لە زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر ئێران، بەڵام ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر ئەوە بدات کە ئایا ئەمەریکا لەو وڵاتانە خۆش دەبێت کە نەوتی ئێران دەکڕن یان نا.

پەمپیۆ بە لیژنەی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکای وت هیچ لێدوانێکی نیە بیدات لەسەر لێخۆشبوونەکان.

وتی " دەتوانم دڵنیایی بدەمە هەموو جیهان کە سەرۆک ترامپ بەردەوام دەبێت لە فشارەکانی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران تاوەکو ڕەفتارەکانی بگۆڕێت."

سەرۆک ترامپ ڕۆژی دووشەممە سوپای پاسدارانی ئێرانی وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی ناساند، لەلای خۆیەوە ئێران سەرکۆنەی ئەم بڕیارەی ئەمەریکای کرد و ترسی ئەوە هەیە ئێران هێرشی تۆڵەسەندنەوە بکاتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا.

سەرۆک ترامپ پەیڕەوی سیاسەتێکی توندی کرد بەرامبەر ئێران کاتێک لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا کشایەوە و هەموو سزاکانی ئەمەریکای سەپاندەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا. ئەم بڕیارەی سەرۆک ترامپیش سەبارەت بە سوپای پاسداران تا ئێستا یەکەمین بڕیاری فەڕمی ئەمەریکایە کە تیایدا سوپای وڵاتێکی دیکە وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG