Accessibility links

سەرۆک ترامپ بەنیازە سزا نوێیەکانی سەر کۆریای باکوور ڕابگەیەنێت


وابڕیارە ئەمەریکا توندترین کۆمەڵە سزا تا ئێستا بسەپێنێت بەسەر کۆریای باکووردا بۆ زیادکردنی فشارەکانی سەری تاوەکو دەست بەرداری بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی بێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆریای باشوور خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ بەرپرسانی کۆریای باکووردا.

ئەم سزا نوێیانەی ئەمەریکا بەسەر کۆریای باکووردا لەوانەیە هەوڵەکانی کۆریای باشوور لەگەڵ باکووردا بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشەکە بخاتە مەترسییەوە، ئەگەر ڕەوشەکە هێور ببێتەوە ئەوا لەوانەیە سەرۆکی کۆریای باشوور موون جەی ئین لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا کۆببێتەوە.

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە وتی ئەم سزایانە توندترین سزان تا ئێستا بسەپێنرێن بەسەر ڕژێمی کۆریای باکووردا، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس پێش دوو هەفتە لە سەردانەکەیدا بۆ ژاپۆن ئاماژەی بەم پلانەدا پێش ئەوەی بەرەو کۆریای باشوور بچێت بۆ ئامادەبوون لە کردنەوەی خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG