Accessibility links

ڕاوێژکاری کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ داوای یارمەتی لە چین نەکردووە بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان


ڕاوێژکاری ئابووری کۆشکی سپی پیتەر ناڤارۆ
ڕاوێژکاری ئابووری کۆشکی سپی پیتەر ناڤارۆ

ڕاوێژکاری ئابووری کۆشکی سپی پیتەر ناڤارۆ وتی کاتێک سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و هاوتا چینیەکەی شی جین پینگ چاویان بەیەککەوت، من لە ژوورەکەدا بووم گوێم لەوە نەبووە سەرۆک ترامپ داوا لە شی بکات یارمەتی بدات لە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا.

ناڤارۆ بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی وتی ئەوەی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن لە کتێبەکەیدا نوسیویەتی " بێ مانایە "، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەڵوێستە توندەی سەرۆک ترامپ بەرامبەر چین پیشانیداوە.

ناڤارۆ وتی " گوێم لەوە نەبووە، من خۆم لە ژوورەکەدا بووم." ئەمەش جەختکردنەوە بوو لە لێدوانەکانی نوێنەری بازرگانی ئەمەریکا ڕابەرت لایتهایزەر کە هەفتەی ڕابردوو هەمان شتی وت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG