Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ لە ماوەی دوو هەفتەدا


دانۆڵد ترامپ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا وا ماوەی دوو هەفتەیە دەسەڵاتی کۆشـکی سـپی گرتووەتەدەست و چەندان بڕیاری گرنگی داوە کە کاردانەوەی جیاجیایان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات لێکەوتووەتەوە.

یەک لەو بڕیارانە، ڕاگرتنی هاتنی هاوڵاتیانی حەوت وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریکا بۆ ماوەی سێ مانگ، ئەمەش ناڕەزایـیەکی زۆری لێکەوتەوە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە. بەڵام بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ دەڵێت ئەم ڕاگرتنە بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەوام دەبێت هەتا یاسا و ڕێسای نوێ دادەنرێت بۆ هاتنی کەسانی بیانی بۆ ناو وڵاتەکە، بە شێوەیەک بوار بۆ تێرۆرستان نەمێنێت بێنە ناو وڵاتەکە و هەڕەشە بۆ سەر ئەمەریکایـیەکان دروستبکەن.

هەروەها سەرۆک ترامپ ڕۆژی چوارشەممە هەڕەشەی بەکارهێنانی مافی "نیوکلیەر" ی کرد ئەگەر بێت و دیموکراتەکانی نێو ئەنجومەنی سینات بە نێڵ گۆرسچ بۆ پـۆستی دادوەری دادگای باڵا قایل نەبن. پـێشتر دیموکراتەکان ئاماژەیان دا کە پەسەندکردنی ئەم کەسایەتیـیە پارێزکارە بە سانایی لە ئەنجومەنی سینات تێپەڕنابێت، لە کاتێـکدا کۆماریـیەکان لە نێو ئەنجومەنی سینات 52 دەنگیان هەیە لە بەرامبەر 48 دەنگی دیموکراتەکان. بۆ پەسەندکردنی گۆرسچ پـێویست بە 60 دەنگی نێو ئەنجومەنی سینات دەکات، بەڵام ئەگەربێت و کۆماریـیەکانی سینات مافی "نیوکلیەر" بەکاربهێنن ئەوا دەکرێت بە دەنگی 51 سیناتۆر پەسەندبکرێت.

بڕیارێـکی دیکەی گرنگی سەرۆک ترامپ، ئەوەیە داوای لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کردووە لە ماوەی یەک مانگدا پلان و بەرنامەیەکی نوێ دابنێن بۆ لەناوبردنی داعش لە عێراق و سوریا. هەروەها لەگەڵ ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا قایل بووە بە هەماهەنگی شەڕی داعش لە سوریا بکەن.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
ئاریان ڕەئوف، نووسەر و شارەزای پەیوەندیـیە نێودەوڵەتیـیەکان
محییدین پاڵانی، شارەزا لە کاروباری سیاسی ئەمەریکا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بنکە لە کەنەدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:31:43 0:00

XS
SM
MD
LG