Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت لە پەیماننامەی مێژووی ناوەکیی دەکشێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەمەریکا لە پەیماننامەی مێژووی ناوەکیی دەکشێتەوە کە بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی سارد و تیایدا بەپێی پەیماننامەکەبڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکیی و تەکنلەجۆیای ناوەکیی قەدەغە دەکات ، بەڵام ئەمەریکا پێی وایە پەیماننامەکە لەلایەن ڕوسیاوە پێشێلکراوە، ئەوەش وای کردووە مۆسکۆ هەڕەشەی وەڵامدانەوە بکات.

پەیماننامەکە موشەکی ناوەکیی مەودا ناوەند دەگرێتەوە کە سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمەریکا لە ساڵی 1987 دا لەگەڵ ڕابەری یەکێتی سۆڤییەت میخائیل گۆرباچیڤدا دانوستانیان لەسەر دەکرد بۆ قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی موشەکی ناوەکیی مەودا کورت و مەودا ناوەند.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ڕوسیا بەداخەوە پابەند نەبووە بە ڕێکەوتنەکەوە و لەبەر ئەوە کۆتایی بەم ڕێکەوتنە دێت و ئێمە لێی دەکشێینەوە."

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی ڕیابکۆڤ وتی کشانەوەی ئەمەریکا بڕیارێکی تاکلایەنەیە و لەوانەیە ببێتە هۆی مەترسییەکی زۆر، هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی وەڵام بدەینەوە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەربازیی تەکنیکی.

گۆرباچیڤی تەمەن 87 ساڵ ئاماژەی بەوەدا کشانەوەی ئەمەریکا لە پەیماننامەکە هەڵە دەبێت، هەروەها ئەو هەوڵانە لەناو دەبات کە ئەو و هاوتا ئەمەریکییەکانی پێشوو داویانە بۆ کۆتایی هێنان بە کێبڕکێی خۆپڕچەک کردن کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی سارد.

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسیا لە زاری گۆرباچیڤەوە بڵاویکردەوە " بەڕاستی لە واشنتن نازانن ئەمە دەرەنجامی چی دەبێت؟"

وتەبێژی کرێملن وتی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن هەوڵ دەدات وەڵامی دەست بکەوێت سەبارەت بە کشانەوەکە کاتێک کە لەم هەفتەیەدا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتندا کۆدەبێتەوە.

واشنتن پێی وایە مۆسکۆ سیستمێکی هەڵدانی موشەک پەرە پێدەدات و بڵاویدەکاتەوە، ئەمەش پێشێلکردنی پەیماننامە ناوەکییەکەیە و ئەوەش وادەکات لە ماوەیەکی کورتدا مۆسکۆ بتوانێت هێرشێکی ناوەکیی بکاتە سەر ئەوروپا. لەلای خۆشیەوە ڕوسیا بەبەردەوامی ئەم جۆرە هەواڵانەی ڕەت کردۆتەوە.

ڕیابکۆڤ وتی ئەگەر ئەمەریکا بکشێتەوە ئەوا مۆسکۆ هیچ بژاردەیەکی لەبەردەمدا نامێنێت ڕێوشوێنی دیارنەکراو دەگرێتە بەر کە سروشتی ئەو ڕێوشوێنانە سەربازیی تەکنیکی دەبێت.

وتیشی " بەڵام پێمان باشترە شتەکان نەگەنە ئەو ئاستە."

هەروەها وتی ئەوە واشنتنە پابەند نیە بە پەیماننامەکەوە نەوەک مۆسکۆ.

پەیماننامەی چەکی ناوەکیی پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتیە و ئامانج لێی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکیی و تەکنەلۆجیای ناوەکییە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG