Accessibility links

سەرۆک ترامپ: دەبێت کۆریای باکوور خاڵی بکرێتەوە لە چەکی ناوەکی


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون سەرکەشی لە دەستدانی " هەموو شتێک " دەکات ئەگەر کارە دوژمنکارییەکانی دەست پێبکاتەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پێویستە کۆریای باکوور خاڵی بکرێتەوە لە چەکی ناوەکی، ئەمەش دوای ئەوەی پیۆنگیانگ وتی تاقیکردنەوەیەکی گرنگی " بە سەرکەوتوویی " ئەنجام داوە.

سەرۆک ترامپ وتی " کیم جۆنگ ئون زۆر زیرەکە و زۆر شتیشی هەیە لەدەستی بدات. لە ڕاستیدا هەموو شتێک. ئەگەر هاتوو دوژمنکارییانە مامەڵە بکات. لە سینگاپوور ڕێکەوتنێکی لەگەڵدا واژۆ کردم بۆ داماڵینی چەکی ناوەکی." ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە ساڵی 2018 لە سینگاپوور.

وتیشی " ئەو نایەوێت پەیوەندییە تایبەتییەکانی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا لە دەست بدات یاخود نایەوێت دەست وەربداتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکاوە کە وابڕیارە لە مانگی یانزەی ساڵی داهاتوودا ئەنجام بدرێت."

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەدا پیۆنگیانگ بە سەرکەوتوویی لە سوهای تاقیکردنەوەیەکی زۆر گرنگی ئەنجام داوە، سوهای یەکێکە لەو شوێنانەی کۆریای باکوور کە تاقیکردنەوەی موشەکی تیادا ئەنجام دەدرێت. بەرپرسانی ئەمەریکاش لە ڕابردوودا وتیان پیۆنگیانگ بەڵێنی داوە ئەو شوێنە دابخات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG