Accessibility links

سەرۆک ترامپ تویتەر تۆمەتبار دەکات بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ تویتەری تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا و لەناوبردنی ئازادی دەربڕین لەو وڵاتەدا، ئەمەش دوای ئەوەی تویتەر دوو تویتی سەرۆک ترامپی کردە خانەی " تویتە بێ بنەماکانەوە ".

سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا وتی " تویتەر دەستوەردەداتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2020ی ئەمەریکاوە."

وتیشی " تویتەر بەتەواوەتی ئازادی دەربڕین لەناودەبات، منیش وەکو سەرۆک ڕێگە نادەم ئەوە بکەن."

ئەمەش دوای ئەوە هات تویتەر دوو تویتی سەرۆک ترامپی خستە خانەی " تویتە بێ بنەماکانەوە " و بە تێبینی بۆی نوسیوە " لێکۆڵینەوە لە ڕاستیەکان بکەن." ئەو دوو تویتەی سەرۆک ترامپ باس لەوە دەکات دەنگدان لەڕێی نامە ناردنەوە بێگومان " تەزویری " تێدا دەکرێت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG