Accessibility links

بەیاننامەی سەرۆکی ئەمەریکا لە بارەی هێرشەکەی تورکیا


دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشی لەشکری تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا، ئەمەش دەقەکەیەتی:

"ئەم بەیانیـیە، تورکیا، ئەندامی ناتۆ، پەلاماری سوریای دا. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ئەو هێرشەدا نیـیە و بۆ تورکیای ڕوونکردووەتەوە ئەو ئۆپەراسیۆنە بیرۆکەیەکی خراپە. هیچ سەربازێکی ئەمەریکایی لە ناوچەکەدا نیـیە. لە یەکەم ڕۆژی هاتنم بۆ نێو گۆڕەپانی سیاسی، بە ڕوونی گوتومە نامەوێت بچمە نێو ئەو شەڕە بێ کۆتایـیانە، کە هیچ مانایەکیان نیـیە، بە تایبەتی ئەوانەی سوودیان بۆ ئەمەریکا نیـیە. تورکیا بەڵێنی داوە خەڵکی سیڤیل بپارێزێت، پارێزگاری لە کەمینە ئاینیـیەکان بکات، لەوانە کرستیانەکان، دڵنیایشی داوە لەوەی قەیرانی مرۆیی ڕوونادات- وە ئێمەش بەرپـرسیاری دەکەین بەو بەڵێنەی داویەتی. لەگەڵ ئەوانەش ئێستا تورکیا بەرپـرسە لەوەی مسۆگەری بکات هەموو چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش لە زینداندا بمێننەوە وە داعش بە هیچ شێوەیەک خۆی ڕێکنەخاتەوە. چاوەڕوانین تورکیا پابەندی هەموو بەڵێنەکانی بێت، لە نزیکەوە بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی دۆخەکە."

XS
SM
MD
LG