Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت تاوتوێی سەپاندنی سزا دەکات بەسەر تورکیادا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی تاوتوێی سەپاندنی سزا دەکات بەسەر تورکیادا بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتە سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسی کڕیوە.

سەرۆک ترامپ لەمیانەی دانیشتنەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، ڕۆژنامەنووسان پرسیاریان لێکرد سەبارەت بەوەی کە ئایا سزا دەسەپێنێت بەسەر تورکیادا بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 ەوە، وتی " لە ئێستادا تاوتوێی ئەوە دەکەین و هەروەها گفتوگۆی لەسەر دەکەین."

وتیشی " وەکو دەزانن تورکیا دەیەوێت سیستمی پاتریۆتی ئەمەریکی بکڕێت، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما ڕێگەی پێنەدا ئەو سیستمە ئەمەریکییە بکڕێت، ڕێگەیان نەدا بیکڕن تاوەکو ئامادەبوون سیستمێکی بەرگری دیکە بکڕن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG