سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە بڕۆکسلەوە گەیشتە سیسیلیا پێش کۆبوونەوە گەورەکەی کۆمەڵەی وڵاتانی حەوتی بازرگانی کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و واچاوەڕواندەکرێت سەرۆکەکانی تر فشاری بخەنە سەری بۆ ئەوەی هەڵوێستە توندەکەی سەبارەت بە دارایی جیهان بگۆڕێت.
کۆبوونەوە لوتکەکە کە لە شاری تاورمینا بەڕێوەدەچێت کۆتا وێستگەی گەشتەکەی سەرۆک ترامپ دەبێت کە نۆ ڕۆژی خایاند و سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپای کرد لە یەکەم سەردانیدا بۆ دەرەوە لەو کاتەوەی بۆتە سەرۆکی ئەمەریکا.
دوای سەردانەکەی بۆ سعودیە و ئیسرائیل و فەڵەستین سەرۆک ترامپ لە ڕۆما چاوی بە پاپا فرانسیس کەوت و دواتر ڕۆژی پێنجشەمە لە برۆکسل ئامادەی کۆبوونەوەکەی ناتۆ بوو.
فڕۆکەکەی سەرۆک ترامپ لە بنکەی ئاسمانی سیجۆنیا نیشتەوە و وابڕیارە بە کۆپتەر بچێت بەرەو تاورمینا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز