ئامادەکارییەکان بەردەوامن لە پایتەختی پۆڵەندا بۆ داخستنی شەقامەکان و دانانی ستەیجێک بۆ سەرۆک دانۆڵد ترامپ کە وابڕیارە لەوێ وتارێک بدات لەماوەی سەردانەکەیدا بۆ پۆڵەندا.
کرێکارەکان لە ناوەڕاستی شەقامی وارشۆدا ستەیجێک دروست دەکەن بۆ سەرۆک ترامپ و پۆستەری ڕەنگاوڕەنگ دەبینرێت لەسەر شەقامەکان بۆ بانگهێشتکردنی خەڵکی تاوەکوو ئامادەی وتارەکە بن.
وتارەکە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە پۆڵەندا پۆڵ جۆنز بەڕێوەدەبرێت و هەروەها خەڵکیشی بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی لەوێ ئامادەبن.
جۆنز وتی " سەرۆک ترامپ بۆ خەڵکی پۆڵەندا و خەڵکی ئەم ناوچەیە و خەڵکی ئەوروپا قسە دەکات. بۆ هەمووان کراوەیە تاوەکوو بێن و ئامادە بن.
سەرچاوە/ VOA