Accessibility links

سەرۆک ترامپ بەنیازە پێشنیاری کەمکردنەوەی یارمەتییە دەرەکیەکان بکات لە بودجەی نوێدا


کاربەدەستێکی باڵای بەڕێوبەرایەتیەکەی ئەمەریکا وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممە پێشنیاری کەمکردنەوەی یارمەتیە دەرەکییەکان دەکات بۆ لە سەدا 21 لە بودجەی نوێی ئەمەریکادا بۆ ساڵی 2021.

سەرۆک ترامپ ساڵی ڕابردوو بە هەمان شێوە هەوڵیدا یارمەتیە دەرەکییەکانی ئەمەریکا کەم بکاتەوە بەڵام کۆنگرێسی ئەمەریکا پێشنیارەکەی پەسەند نەکرد و ڕەت کرایەوە.

واپێشبینی دەکرێت ئەمساڵیش ئەو پێشنیارەی سەرۆک ترامپ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کە دیموکراتەکان تیایدا باڵادەست ڕەت بکرێتەوە، بەتایبەتی لەم کاتەدا کە ساڵی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکایە.

کاربەدەستەکە وتیشی لەو بودجەیەی پێشنیار کراوە بۆ ساڵی 2021 خەرجی سەربازی لەسەدا 0.3 زیاد دەکرێت و بەمەش خەرجی سەربازی دەگاتە 740.5 تریلیۆن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG