Accessibility links

سەرۆک ترامپ بۆ ڕۆحانی: نەکەی هەڕەشە لە ئەمەریکا بکەیت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هێرشێکی توندی کردە سەر سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی و داوای لێکرد جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئەمەریکا نەکاتەوە ئەگەر نا ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆحانی بە سەرۆک ترامپی وت سیاسەتە دوژمنکارییەکان بەرامبەر تاران لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی دایکی هەموو جەنگەکان.

سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا کە ئاڕاستەی ڕۆحانی کردووە دەڵێت " نەکەی جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئەمەریکا بکەیتەوە ئەگەر نا ڕووبەڕووی سزایەک دەبیتەوە کە لە مێژوودا تەنها چەند جارێکی کەم بینراوە."

وتیشی " چیتر ئەو دەوڵەتە نین کە لێدوانە توند و شێتانەیی و شەڕانگێزییەکانتان لێ قبوڵ بکەین، ئاگاداربن!! "

ئەم لێدوانانەش لە کاتێکدا دێن کە بەرپرسانی ئەمەریکی وتیان بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ لەڕێی وتار و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هێرشێکیان دەست پێکردووە بۆ سەر ئێران بە ئامانجی وروژاندنی باڵەکانی ئێران و فشار خستنەسەر ئەو وڵاتە تاوەکو کۆتایی بە بەرنامە ناوەکییەکەی بهێنێت و چیتر پشتیوانی تیرۆریستان نەکات.

دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران، تاران ڕووبەڕووی سزای نوێی ئەمەریکا بۆتەوە، ئێران دەڵێت بەرنامە ناوەکییەکەی تەنها بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و پڕۆژەی ئاشتیانەی دیکەیە.

جێی ئاماژەیە ڕۆحانی لە ماوەی ڕابردوودا وتی " دەبێت ئەمەریکا بزانێت ئاشتی لەگەڵ ئێراندا ئاشتی ڕاستەقینە و جەنگ لەگەڵ ئێراندا دایکی هەموو جەنگەکانە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG