Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ژمارەیەک سەرباز لە سوریا دەمێنەوە بۆ پاراستنی کیڵگە نەوتیـیەکان


سەرۆکی ئەمەریکا ئەو هەواڵانەی پشتڕاستکردەوە کە دەڵێن واشنتن بە نیازە ژمارەیەک سەربازی خۆی لە سوریا بهێڵێتەوە بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتیـیەکان.

دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی سپی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لێدوانی دا و گوتی هەمیشە گوتویەتی ئەگەر لە سوریا کشانەوە ئەوا نەوتەکە دەپارێزن.

گوتیشی هەوڵ دەدات لەگەڵ کورددا بە ڕێگەیەک بگات بۆ ئەوەی کورد داهاتێکی لە نەوتی سوریا هەبێت. پـێشنیاری کرد کۆمپانیایەکی ئەمەریکایی ڕەوانەبکات تاوەکو یارمەتیـیان بدات.

سەبارەت بە ئاگربەست و ڕێکەوتنەکەی نێوان واشنتن و ئەنکەرە، گوتی ئاگربەستەکە بەردەوامە هەرچەندە چەند پـێشێلکاریـیەک بوون. ئاماژەی بۆ کشانەوەی هێزە کوردیـیەکان کرد و گوتی بە شێوەیەکی زیرەکانە لە چەند ناوچەیەک دەکشێنەوە.

سەبارەت بەو ڕەخنە زۆرانەی لێدەگیرێت بەهۆی بڕیاری کشانەوەی هێزەکان لە سوریا، ترامپ گوتی ئەمەریکا هەرگیز بەڵێنی بە کورد نەداوە هەتا 400 ساڵ بیانپارێزن.

XS
SM
MD
LG