Accessibility links

دانۆڵد ترامپ داکۆکی لە بڕیارەکەی بۆ کشانەوە لە سوریا دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا داکۆکی لە بڕیارەکەی بۆ کشانەوە لە سوریا دەکات و دەڵێت وەها دانرابوو بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە سوریا بمێنینەوە، ئەمەش چەند ساڵێک پێش ئێستا، بەڵام وەهامان لێهات بەبێ هیچ ئامانجێک زیاتر و زیاتر بچینە نێو شەڕێکەوە کە هیچ سوودی.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە لە چەند تویتێکدا هەروەها نووسیویەتی کاتێک پـۆستی سەرۆکایەتی گرتەدەست داعش بە ناوچەکە تەشەنەی کردبوو، بەڵام لە سەردەمی ئەودا خەلافەتی داعش بە خێرایی و 100% لەناوبرا وە هەزاران چەکداری داعش دەسـتگیرکران کە زۆربەیان لە ئەوروپاوە هاتبوون. دەڵێت ئەوروپایـیەکان ڕەتیانکردووەتەوە ئەو داعشە بەدیلگیراوانە وەربگرنەوە وە بە ئەمەریکایان دەگوت لای خۆتان بیانهێڵنەوە، ئێمەش دەڵێین" چاکەیەکی گەورەمان کردووە و ئێستا دەتانەوێت ئەو داعشانە لە زیندانەکانی ئەمەریکا دابنێین و خەرجیـیەکی زۆریان لەسەر بکەین."

پاشان نووسیویەتی"کوردەکان لە پاڵمان شەڕیانکردووە، بەڵام بۆ ئەوە پارەیەکی زۆرمان داوە و کەلەوپەلێکی زۆرمان دابینکردووە. کوردەکان بۆ دەیان ساڵ شەڕی تورکیایان کردووە وە بۆ ماوەی نزیکەی 3 ساڵ ئەو شەڕەم ڕاگرت، بەڵام ئیدی کاتی ئەوە هاتووە لەو شەڕە بێ کۆتایی و بێ مانایە دەربچین کە زۆربەی خێڵەکیـیانەیە. ئێستا لەسەر تورکیا و ئەوروپا و سوریا و ئێران و عێراق و ڕووسیا و کوردەکانە بڕیاربدەن وە چیان دەوێت لەگەڵ چەکدارە بەدیلگیراواکانی داعش و خێزانەکانیان بکەن. هەموویان ڕقیان لە داعشە و بۆ چەندان ساڵ دوژمنیان بووە. ئێمە لە دوری 7 هەزار میلین و جارێکی دیکە داعش لەناودەبەین ئەگەر لە هەرشوێنێک لە نزیکمانەوە سەرهەڵبداتەوە.

XS
SM
MD
LG