سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت سەرکەوتنێکی گەورە لەسەر سنووری تورکیا و سوریا بەدەستهاتووە و ئیدی کوردەکان پارێزراون.
دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسی" سەرکەوتنی گەورە لەسەر سنووری تورکیا/ سوریا بەدەستهاتووە. ناوچەی ئارام دامەزرا! ئاگربەست ئەنجام درا و شەڕ و شۆڕ کۆتاییان پـێهات. کوردەکان پارێزراون و زۆر بە جوانی کاریان لەگەڵ کردین. دەستگیرکراوەکانی داعش پارێزراون و هەڵنەهاتوون. کاتژمێر 11 ی بەیانی لە کۆشکی سپی ڕاگەیاندنێک دەدەم."
ئەم نووسینەی سەرۆکی ئەمەریکا پاش ئەوە دێت کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و ڤلادیمیر پـوتن هاوتا ڕووسیایـیەکەی دوێنێ سێشەممە لە شاری سۆچی ڕووسیا بە ڕێکەوتنێک گەیشتن کە ڕێگە بە هێزەکانی ڕووسیا دەدات لەگەڵ هێزەکانی سوریا بچنە ناوچە سنووریـیەکان و هێزە کوردیـیەکان لەوێ نەمێنن.