Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ئامادەیە سنووری باشووری ئەمەریکا لەگەڵ مەکسیک دابخات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دووبارە جەختی لەوە کردەوە بەتەواوەتی ئامادەیە سنووری باشووری وڵاتکە لەگەڵ مەکسیکدا دابخات ئەگەر مەکسیک هیچ شتێک نەکات سەبارەت بەو شەپۆلەی کۆچبەران کە بەرەو ئەمەریکا دێن.

سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی وتی " لەکاتێکدا ئەگەر هیچ شتێک نەکەن یاخوود ئێمە نەگەین بە هیچ ڕێکەوتنێک لەگەڵ کۆنگرێسدا ئەوا سنوورەکە دادەخرێت و ئەمەش لە سەدا سەد دەکرێت."

سەرۆک ترامپ وتیشی " داخستنەکە بەشێکی زۆری سنوور دەگرێتەوە، نەک هەموو سنوورەکە." هەروەها بەڵێنیدا هەڵوێستێکی نوێی هەبێت لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا.

ڕۆژی هەینی سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەڕەشەی ئەوەی کرد لەم هەفتەیدا سنوورەکە دابخات ئەگەر مەکسیک سنوورێک دانەنێت بۆ ئەو کۆچە نایاساییەی کە دەگاتە ئەمەریکا.

سەرۆک ترامپ وتیشی " بەدڵنیاییەوە زیان دەگەیەنێت بە ئابووریمان بەڵام ئاسایش گرنگترە."

سەرۆکی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا میچ مککۆنێل خێرا دژایەتی خۆی بۆ بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ دەربڕی و وتی " داخستنی سنوور زیانێکی زۆر بە ئابووری وڵاتەکەمان دەگەیەنێت و هیوادارم ئەو کارە نەکات."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG