Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پوتندا باشتر بووە لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە هیلینسکی زۆر باش بووە، ئەمەش دوای ئەوەی شارەزایان دەڵێن کۆبوونەوەکە زیانی بە ئەمەریکا گەیاندووە.

سەرۆک ترامپ لە تویتەر نوسیویەتی " کاتێک بەشداریم کرد لە کۆبوونەوەیەکی گرنگی هاوپەیمانێتی ناتۆدا پارەیەکی زۆرم کۆکردەوە، کۆبوونەوەیەکی باشترم لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ئەنجامدا."

وتیشی " بەداخەوە ڕووماڵی ڕاگەیاندنەکان بەم شێوەیەیە، هەواڵی ساختە ئێستا زۆر بووە."

کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی سەرۆک ترامپ لەگەڵ پوتندا بووە هۆی تووڕەبوونی هەردوو حیزبی کۆمارییەکان و دیموکراتەکانی ئەمەریکا و ڕەخنەگران دەڵێن سەرۆک ترامپ بەرژەوەندی ڕوسیای لەسەروو بەرژەوەندیی ئەمەریکا داناوە، ئەوەش دوای ئەوەی گرنگی هەڵسانگاندنەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکای کەمکردەوە سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا.

هەروەها سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ، سەرۆک ترامپ وتی " هاوپەیمانێتی ناتۆ بێهێز بووە بەڵام هێزەکەی بۆ گەڕایەوە، ئەوەش لە بەرژەوەندیی ڕوسیا نیە، ڕاگەیاندن تەنها ئاماژەی بەوەدا کە من خراپ بووم لەگەڵ ڕابەرانی وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا، ئاماژەیان بە زیادبوونی پارەکە نەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG