Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی کۆبوونەوە لوتکەکەی لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا لە دوانزەی مانگی شەشدا لە سەنگاپوور ئێستا ئامادەیە بۆ ئەنجامدان.

لە وەڵامێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان کاتێک پێشوازیی لە سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی کرد لە کۆشکی سپی، سەرۆک ترامپ وتی لەگەڵ ئابیدا گفتوگۆ سەبارەت بە کۆریای باکوور و بازرگانی دەکەن.

وتیشی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کیمدا ئێستا ئامادەیە بۆ ئەنجامدان، ئابیش وتی هیوادارە کۆبوونەوەکە ببێتە ساتێکی گرنگ بۆ ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

سەرۆک ترامپ وتیشی لەوانەیە لە کۆبوونەوەکەدا ڕێکەوتنێک لەگەڵ کیم جۆنگ ئوندا واژۆ بکات کە ببێتە هۆی کۆتایی هێنان بە جەنگی کۆریا و دەیەوێت ڕۆژێک لە ڕۆژان پەیوەندییەکان لەگەڵ پیۆنگیانگدا باش ببێت.

لە وەڵامێکی دیکەیدا سەبارەت بەو بابەتە سەرۆک ترامپ وتی " بەڵێ دەکرێت. وەکو دەزانن لەوانەیە ڕێکەوتنێک واژۆ بکەین هەنگاوی یەکەم بێت، بەڵام بەڵێ بیر لەوە دەکەینەوە و گفتوگۆی لەسەر دەکەین لەگەڵ خەڵکانی دیکەشدا، ئەمە بەشە چەپەکەیەتی، بەشە قورسەکە دوای ئەوە دێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG