Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا لەلایەن پۆلیسی خراپەوە ئازار دراوە


ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا مایکڵ فلین
ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا مایکڵ فلین

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا مایکڵ فلین لەلایەن " پۆلیسی خراپەوە " ئازار دراوە، ئەمەش لەنێوەندی لێکۆڵینەوەکاندا سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ ڕوسیا یارمەتی سەرۆک ترامپی داوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2016 دا یاخود نا.

ئەم لێدوانەی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە فلین، پێدەچێت ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوەی سەرۆک ترامپ لەوانەیە لە فلین خۆش ببێت و ئازاد بکرێت.

لە لێکۆڵینەوەکاندا سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا کە ئەو کاتە ڕابەرت موڵەر سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکانی دەکرد، فلین دانی بەوەدا نا کە بەیاننامەی هەڵەی بڵاوکردۆتەوە. بەڵام ئێستا دەڵێت درۆی نەکردووە و دەیەوێت لەو دان پێدانانەی بکشێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG