Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت چین دەیەوێت لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا سەرکەوتوو نەبم


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی مامەڵەکردنی چین لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پەکین " ئەوەی لە توانایدا بێت " دەیکات تاوەکو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا شکست بهێنم.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای هەواڵی ڕۆیتەرز لە کۆشکی سپی وتی تاوتوێی کۆمەڵێک بژاردەی جیاواز دەکات سەبارەت بە لێپێچینەوە لە چین بەهۆی ڤایرۆسەکەوە.

وتی " دەتوانم شتی زۆر بکەم."

سەرۆک ترامپ لە ماوەی ڕابردوودا چینی تۆمەتبار کرد لەسەر ئەم پەتا جیهانیەی کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی لانی کەم 60,000 کەس لە ئەمەریکا و ئابووری ئەمەریکای خستۆتە بارێکی قورسەوە.

سەرۆک ترامپ وتی " چین ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات تاوەکو لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتوو نەبم." وتیشی باوەڕی وایە چین دەیەوێت کاندیدی دیموکراتەکان جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت تاوەکو ئەو فشارەی سەرۆک ترامپ خستوویەتیە سەر چین کەم بکرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG