Accessibility links

سەرۆک ترامپ گومانی هەیە لەوەی ئەمەریکا پێویستی بە هێزی زیاتر بێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پێویست ناکات هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران، ئەمەش گومان دەخاتە پلانەکانی وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت بۆ بەهێزکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " پێم وانیە پێویستمان پێی بێت، بەڕاستی پێم وانیە. بەدڵنیاییەوە هێزم دەنارد ئەگەر پێویستمان پێی بوایە." وتیشی " ئەگەر پێویست بکات چەندێکمان بوێت دەینێرین."

سەرۆک ترامپ بە ماوەیەکی کەم پێش ئەوەی کۆشکی سپی پلانەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکای پێ ڕاگەیاند سەبارەت بە ڕەوانەکردنی هێزی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم لێدوانەیدا.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت پاتریک شانەهان وتی بیر لە ڕەوانەکردنی هێزی زیاتر دەکاتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو ڕێگەیەک بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکا لەوێ، ئەمەش لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاراندا.

شانەهان وتی " ئەوەی بیری لێدەکەینەوە ئەمەیە، ئایا هیچ ڕێگەیەک هەیە بیگرینەبەر بۆ پاراستنی هێزەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟ لەوانەیە پێویست بکات هێزی زیاتر بنێرین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG