ئێران ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی فرۆشتنی چەک بە تیرۆریستانی مەترسیدار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و هەروەها بڵاوکردنەوەی " ترس لە ئێران"
تەلەفیزیۆنی فەڕمی ئێران لە بەهرام قاسمی وتەبێژی فەڕمی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویکردەوە کە ڕێکەوتنەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ سعودیە بۆ فرۆشتنی چەک بە سعودیە و ئاماژەکردن بۆ ئێران وەکوو ئەوەی ئێران پشتیوانی لە توندڕەوان بکات بەهرامی وتویەتی " ئەمەریکا بە سیاسەتە دوژمنانەییەکانی تۆڕی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا بەهێزتر دەکات."
وتیشی " ئەمەریکا دەبێت بوەستێت لە چەک فرۆشتن بە تیرۆریستە مەترسیدارەکان."
سەرچاوە / ڕۆیتەرز