Accessibility links

کرێملن: پوتن و سەرۆک ترامپ بۆ ماوەیەکی کورت لە پاریس کۆدەبنەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتن لە هلسینکی.
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتن لە هلسینکی.

وتەبێژی کرێملن دیمیتری بێسکۆڤ وتی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەفتەی داهاتوو بۆ ماوەیەکی کورت لە پاریس کۆدەبنەوە، بەرپرسانی ئەمەریکیش وتیان دەکرێت ئەم جۆرە کۆبوونەوەیە ساز بدرێت.

بێسکۆڤ وتی دوو سەرۆکەکە ئامادەی چالاکییەکانی پاریس دەبن لە چوارچێوەی ئاهەنگی زیندوو ڕاگرتنی ساڵیادی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم، هەروەها دواتر دوو قۆڵی کۆدەبنەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی واشنتن وتیان لەوانەیە سەرۆک ترامپ کۆبوونەوەیەکی کورت لەگەڵ پوتندا ئەنجام بدات، بەڵام کۆبوونەوەی دوو قۆڵی نێوانیان لە کۆتایی مانگەکەدا لە میانەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی بیستدا لە ئەرجەنتین دەبێت.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممە وتی دڵنیا نیە لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەیدا لە پاریس کۆببێتەوە و وتی " دڵنیا نیم ئەگەر لە پاریس کۆببینەوە، لەوانەیە کۆنەبینەوە."

دوای کۆبوونەوەکەی نێوان دوو سەرۆکەکە لە هلسینکی، تا ئێستا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن کۆنەبوونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG