Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت لەوانەیە دوای کۆبوونەوەکەی ناتۆ لە هیلسنکی چاوی بە پوتن بکەوێت


سەرۆکی ئەمریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن
سەرۆکی ئەمریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی لەوانەیە لە دوای کۆبوونەوە لوتکەکەی ناتۆ کە لە بڕۆکسل ئەنجام دەدرێت لە هیلسنکی چاوی بە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن بکەوێت.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت لەگەڵ پوتندا باس لە جەنگی سوریا و ڕەوشی ئۆکرانیا دەکەن.

لەلای خۆیەوە کرێملن ڕایگەیاند واشنتن و مۆسکۆ ڕێکەوتوون لەسەر سازادانی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک ترامپ و پوتن.

ڕاوێژکاری کرێملن بۆ سیاسەتی دەرەوە یوری ئۆشاکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت مۆسکۆ و واشنتن ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی بەمزووانە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئەنجام بدرێت.

ئاماژەشی بەوەدا کۆبوونەوەکە لە وڵاتێکی دیکە ئەنجام دەدرێت کە بگونجێت بۆ هەردوولا و ئامادەکارییەکان پێویستیان بە چەند هەفتەیەک هەیە.

ئۆشاکۆڤ وتی ڕۆژی پێنجشەممە مۆسکۆ و واشنتن بەروار و شوێنی کۆبوونەوەکە ڕادەگەیەنن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG