Accessibility links

لاڤرۆڤ: سەرۆک ترامپ پێشنیارەکەی پوتنی پەسەند کردووە بۆ سازدانی کۆبوونەوەی لوتکەی ئەنجومەنی ئاسایش


دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسیا لە زاری وەزیری دەرەوەی ڕویسا سێرگەی لاڤرۆڤەوە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پێشنیارەکەی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتنی پەسەند کردووە بۆ سازدانی کۆبوونەوەی لوتکەی پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

لاڤرۆڤ وتیشی ڕوسیا پێشبینی ئەوە دەکات بەمزووانە هەردوولا لەسەر کات و شوێنی کۆبوونەوەکە ڕێبکەون.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا وتی سەرۆک ترامپ ئامادەیە لەگەڵ ڕابەرانی ڕوسیا و تورکیا و چین و بەڕیتانیا و فەڕەنسادا کۆببێتەوە بەمەبەستی کۆتوبەند خستنەسەر کێبڕکێی خۆپڕچەککردن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG