سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، دانۆڵد تڕا‌مپ، ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌کانی مێژوویی حه‌فته‌ی ڕابردوو له گه‌ڵ کیم جونگ ئوون، ڕێبه‌ری کوریای باکوور، نێشانه‌ی ده‌ستپێکی نوێ له په‌ێوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات و ڕێگایه‌ک بۆ داهاتووی ته‌واوی خه‌ڵکی کوریای باکوور و باشووره.
سه‌رۆک تڕا‌مپ له گوتارێكی ڕادیۆیی-ئێنتێرنێتی رۆژی شه‌مه گوتی که ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکه‌کان وه‌ک دوور که‌وتنه‌وه له هه‌وڵوێسته‌کانی به ئاکام نه‌گه‌یشتووی ڕابردووی ئه‌مه‌ریکایه.
به‌ڕێز تڕا‌مپ گوتیشی ئاخاڤتنه‌کانی له گه‌ڵ به‌ڕێز کیم ڕاسته‌وخۆ و گه‌لێک کارساز بوون.
به گوته‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌کان به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش واژو کرا که به پێێ ئه‌و، به‌ڕێز کیم به‌ڵێنی مسۆگه‌ری بۆ لابردنی چه‌کی ناو‌کی ته‌واو له دوڕگه‌ی کوره‌دا پشتڕاست کرد.
سه‌رۆک تڕا‌مپ جه‌ختی کرد که گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی نوێی و به ئاسایش و ده‌رفه‌تی گونجاو له ئه‌نجامی لابردنی چه‌که‌کانی ناو‌کی له چاوه‌ڕوانی کوریای باکووردایه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز تڕا‌مپ گوتی: "ده‌زانین که کارێکی زۆرمان له پێشه به‌ڵام ئاشتی هه‌میشه شایانی هه‌وڵ و تێکۆشانه."