Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت لەوانەیە سەردانی قودس بکات بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی لەوانەیە سەردانی قودس بکات کە لەم مانگەدا ئەمەریکا باڵیۆزخانەکەی لە تەل ئەڤیڤەوە دەگوازێتەوە بۆ قودس دوای ئەوەی قودسی وەکو پایتەختی ئیسڕائیل ناساند.

واپێشبینی دەکرێت باڵیۆزخانەکە لە 14ی مانگی پێنجدا لە شوێنێکی کاتی بکرێتەوە لە کاتێکدا خەریکی دروستکردنی شوێنێکی هەمیشەیین بۆ باڵیۆزخانەکە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند کە دەیەوێت سەرۆک ترامپ سەردانی شارەکە بکات.

هەروەها سەرۆک ترامپ مانگی ڕابردوو ئاماژەی بەوەدا لەوانەیە ئامادەی مەراسیمی کردنەوەی باڵیۆزخانەکە ببێت، ئەوەش بووە هۆی توڕەبوونی جیهانی عەرەبی بەڵام پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناتانیاهودا توندتر کردەوە.

ناتانیاهو بە فۆکس نیوزی وت " دەمانەوێت ئەو بێت بۆ ئێرە. ئەوە بڕیاری خۆیەتی. بانگهێشت کراوە."

بڕیارەکەی ئەمەریکا بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بۆ قودس فەڵەستینییەکانی توڕە کرد کە دەیانەوێت قودسی ڕۆژهەڵات ببێتە پایتەختی داهاتووی وڵاتەکەیان.

XS
SM
MD
LG