دەزگای هەواڵی کوەیتی ڕایگەیاند شازادەی کوەیت شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح ڕۆژی دووشەممە لە سەردانێکی کارداگەشت دەکات بۆ واشنتن دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا کۆدەبێتەوە.
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دوو سەرۆکەکە لەمیانەی کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و هاریکاری ئاسایش دەکەن.
جێی ئاماژەیە کاتێک سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی، شازادەی کوەیت وەکو نێوەندگیر ڕۆڵی بینیوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
چوار وڵاتەکە قەتەڕیان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران. قەتەڕیش ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.
لەلای خۆشییەوە لە سەرەتادا سەرۆک ترامپ بە ئاشکرا پشتیوانی خۆی بۆ سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین و میسڕ دەربڕی، بەڵام دواتر داوای کرد گفتوگۆ بکرێت بۆ یەکخستنەوەی وڵاتانی کەنداو و پارێزگاری کردن لە یەک بەرەیی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێراندا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز