سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئەو کوردانەی تورکیا ماوەی هەشت ڕۆژە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشیان دەکاتەسەر فریشتە نیـین.
دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سێرجیو مەتەرێلا هاوتا ئیتالیـیەکەی لە کۆشکی سپی گوتیشی لەشکرکێشییەکەی تورکیا کێشەی نێوان سوریا و تورکیایە و ئەمەریکا پەیوەندی پـێوەی نیـیە.
بەڵام دواتر کۆشکی سپی تێبنی دا لەسەر ئەو دەستەواژەیەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کوردی بەکارهێنا و گوتی سەرۆک مەبەستی ئەوە بووە کوردەکان جەنگاوەری بەهێزن و دەتوانن پارێزگاری لە خۆیان بکەن.
پاشان لە لێدوانێکی دیکەی بۆ ڕۆژنامەوانان گوتی "پەکەکە کە وەک دەزانن بەشێکن لە کورد، ڕەنگە لە تێرۆردا خراپتربن و لە چەند ڕوویەکەوە زیاتر لە داعش هەڕەشەیەکی تێرۆرستی بن."